• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کەمئەندانمان بۆ زیادکردنی مووچەکانیان گردبوونەوە.

بێستون جەبار :- "  پشتیوانی داوای هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتین و خەمی کەمئەندامان بەخەمی خۆمان دەزانین"

ئەمڕۆ سێشەممە ، 7ـی ئـــایـــاری2024 ، هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ زیاد کردنی مووچەکانیان لە بەردەرکی سەرای سلێمانی گردبونەوە.

بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ،سەردانی گردبونەوەکەی کردو گوێی لە داواکانیان گرت و چی پێویست بێ بۆ پشتیوانی ئەوان ئامادەیی دەربڕی.

بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ سەردانی گردبونەوەکەمان کرد تا لە داواکانیان گوێبیست بین وە داوای هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕەوایەو پشتیوانی داواکانیانین لە زیاد کردنی مووچەو تۆمار کردنیان و خەمی ئەوان بەخەمی خۆمان دەزانین"

بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت وتیشی " بەڕێز خاتوو کوێستان موحەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە کە لەڕێگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کاری جدی کراوە بۆ تۆمارکردنی کەمئەندامی نوێ و هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق  و دڵنیای دەدەین هەموو ئەوگرفتانەی هەیە کاری بۆدەکەین"

لەسنوریکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی زیاتر لە 21000 کەمئەندام  تۆمارن و پاش ڕێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق  کار دەکرێت بۆ تۆمارکردنی هەموو ئەوانەی کە تۆمار نەکراون.


07/05/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.