بەهۆی پابهندنهبون بهمهرج و رێنماییهكانی كاركرن، ڕیستۆرانت و باڕی (وجە هیلال) داخرا.
ڕۆژی 29ـی ئایاری2024 ، لیژنە هاوبەشەکانی پاراستنی منداڵ سەردانی سەردانی ڕیستۆرانت و باڕی وجەهیلال دەکەن و پاش ئەوەی لێکۆڵینەوەیان دەست پێکرد ، بەهۆی پابەند نەبوون بە یاساو ڕێنمایەکان ئەمڕۆ 5ـی5ـی2024 ، بڕیاری داخستنی درا.
لەو ڕوەوە بەڕێز هیوا سەعید ئەندامی لژنەی پاراستنی منداڵ بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند ،" لیژنەکەمان لە بەرواری 29ـی ئایاری2024 ،پاش گەرانمان بە نێو باڕ و ڕیستۆرانتەکان لە شەقامی سالم بۆمان دەرکەوت منداڵی خوار 18ساڵ لەناو ڕیستۆرانت و باڕی (وجەهیلال) کاردەکات ئەمەش پێچەوانەی یاساو ڕێنمایەکان و دژی مافەکانی منداڵانەو هەر بۆیە پاش تەواوکردنی ڕێکارەیاساییەکان لە قائمقامیەتی سلێمانی بڕیاری داخستنی درا"
هیوا سەعید وتیشی" لیژنەکە بەردەوام چاودێری دەکات و هەر جێگەیەک منداڵی خوار تەمەن 18ساڵ بەکار بهێنێت بەدڵنیایەوە لێپیچەوەی توند دەکەین و ڕوبەڕووی ڕێکارە یاسایەکان دەبێتەوە، وە داوا لەهاوڵاتیان دەکەین هەر بەڕێزێک دیاردەیەکی نەشیاوی لە شوێنەکانی کارکردن بەرامبەر منداڵان بینی پەیوەندیمان پێوە بکات تا بتوانین بەهەموو لایەک هاوکاربین لەپاراستنی شکۆی منداڵان و پاراستنی مافەکانیان"
لیژنەی پاراستنی منداڵ پێکهاتووە نوێنەرانی هەریەک لە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، قائمقامیەتی قەزای سلێمانی ، پۆلیسی نەوجەوانان و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ،بەڕێوەبەرایەتی کاروپیشەیی سلێمانی کە لەچوارچێوەی لیژنەکانی قائمقامیەتی سلێمانی کاردەکەن .
لیژنەکە کار بۆ پاراستنی منداڵان دەکات لە کاری قورس و هەروەها منداڵانی سەرجادەو ڕێگری کردن لە بەکارهێنانیان بۆ دەروەزە کردن و کاری نەشیاو بە پێی یاساو ڕێنمایەکان.