لەماوەی 9 کاتژمێردا خولی هەڵسەنگاندن و دانانی پڕۆگرامی پەروەردەیی بۆ 6 ڕاهێنەر ی بواری ئۆتیزم کۆتایی هات.
پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا سەنتەرێکی هاوبەشی حکومی و خێرخوازی بۆ توشبوانی ئۆتیزم کرایەوە ، ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ـی ئـــایـــاری 2024، لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان ، خاتوو حەلیمە فەتاح بەرپرسی پلان و بەدواداچوون ، بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولی ( هەڵسەنگاندن و دانانی پڕۆگرامی پەروەردەیی) دابەش کرا.
ڕاهێنانەکە تایبەت بوو بەو ڕاهێنەرانەی ڕاستەوخۆ لە سەنتەرەکە له‌گه‌ڵ منداڵانی توشبوی ئۆتیزم مامه‌ڵه ده‌كه‌ن ولە 9 كاتژمێردا و لە ڕێکەوتی 23_25/4/2024 ، تیایدا (6) ڕاهێنەری سەنتەری ئۆتیزمی حکومی خێرخوازی ناوەندی پەپولەکانی کوردستان زانیاری پێویستیان وەرگرت.
له مه‌راسیمی كۆتایی خوله‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز م.ڕەحمان عەلی، پسپۆڕی بواری منداڵانی توشبووی ئۆتیزم و ڕاهێنه‌ری خوله‌كه و هەموو ئەوانەی پاڵپشتی ڕاهێنانه‌كه‌بوون کرد و ئاماژه‌ی به بایه‌خ‌و گرنگی كاری كارمه‌ندانی بواری مامه‌ڵكردن بەگرنگی زانی كه زۆر دڵسۆزانه ئەو بەرنامەو زانیاریانەی لە ڕاهێنانەکان وەری دەگرن لەسەر منداڵانی توشبووی ئۆتیزم جێبەجێی بکەن .
هەر لە چوارچێوەی ئەو مەڕاسیمەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕێزلێنانی تایبەتی بەخشیە بەڕێز م. ڕحمان عەلی کە هەمیشە لە بواری ڕاهێنان دا هاوکاری گەورەی ڕاهێنەرانی سەنتەر و پەیمانگاکانی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەتە.
ئه‌م ڕاهێنانه به‌شێكه له پلانی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌یه‌تی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌لایه‌تیە حکومی و ناحکومیەکان بۆ خزمه‌تكردن به منداڵ‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه.