وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیارێکی گرنگ لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەردەکات.
وەزاەرتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ناونووسکردنی کەمئەندامانی نوێ ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 25ی نیسان2024، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، دوای وەستانی زیاتر لە دە ساڵ لە پرۆسەی ناونووسکردنی نوێی کەمئەندامانی کوردستان، ناوی کەمئەندامانی نوێ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتیحادی دەکرێت.
بە هەوڵی خاتوو کوێستان محمد ، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئارستەکردنی نوسراوی وەزارەت ژمارە ١٥٧٤ لە ١٩ی١١ی٢٠٢٣ و لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ ئاڕاستەکردنی ناوی ئەو کەمئەندامە نوێیانەی کە ساڵانێکە تۆمار کراون.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاڕاستەکردنی ناوی ئەو کەمئەندامانە کە لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە سێزدە هەزار کەس پشکنینیان بۆکراوە بە مەبەستی دابینکردنی مینحەی کەمئەندامی، نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتیحادی دەکرێت، بەمەبەستی داواکردنی تەرخانی دارایی بۆ جێبەجێکردنی داوای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
شایەنی باسە زیاتر لە دە ساڵە پرۆسەی ناونووسین و تۆمارکردنی کەمئەندامی نوێ لە هەرێم وەستاوە، دوای ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا وابڕیارە دەست بە ناونووس کردنەوەی ئەو کەمئەندامانە بکرێت و ڕەوانەی بەغدا بکرێت بۆ دابینکردنی مینحەی کەمئەندامی لەلایەن بەغداوە.
|