• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەڕۆژی جیهانی ئۆتیزم دا لەمه‌راسیمێکی شایستەدا، سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمی پەپولەکانی کوردستان كرایه‌وه‌.

بێستون جەبار " لەسەرەتای دەستبەکاربوونی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیەوە،  تەنها سێ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی هەبوو ، بەڵام لەئێستادا هەشت سەنتەر هەیە و ئامادەکاری دەکەین بۆ کردنەوەی سێ سەنتەری تر"


ئەمڕۆ سێشەممە ،2ـی نیســـــانی 2024 ، لەڕۆژی جیهانی ئۆتیزمدا به‌ چاودێری‌ به‌ڕێز کوێستان موحەممەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و بێستون جەبار ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ بەوەکالەت ، د.محسن ئەدیب به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕۆشنبیری سلێمانی‌‌ ، نعمان عه‌بدوڕه‌حمان، نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان‌و به‌رپرس‌و نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئۆتیزم‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌، سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمی  پەپولەکانی کوردستان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كرایه‌وه‌.

لەوتەیەکدا بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر " دەست خۆشی لە وەزیی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی و کەسایەتی خێرخواز بەڕێز ئامانج جەلال کرد ،بۆ کردنەوەی سەنتەرەکەو پشتیوانی خۆی و پارێزگای سلێمانی بۆهەر کارێکی لەوجۆرە دووپاتکردەوە.

له‌باره‌ی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌و ئامانجه‌كانیه‌وه‌، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت ڕایگه‌یاند :" سه‌نته‌ره‌كه‌ تەواو خێرخوازیە به‌ دوو قات دروستكراوه‌و سه‌رجه‌م ژوورو پێویستیه‌كانی‌ ڕاهێنان‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ تێدایه‌ ، خاوەنداریەتی بیناکە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، وە سوپاسی بەڕێز ئامانج جەمال کرد کە دابینکردنی ستاف و نۆژەندکردنەوەی بیناکەی لەئەستۆگرتووە.

هەروەها وتیشی " پڕۆژه‌كه‌ ئامانجی‌ له‌ خۆگرتن‌ی منداڵانی‌ ئۆتیزمەو، له‌ ئێسته‌دا توانای‌ ته‌نها بۆ 20 منداڵ هه‌یه‌، به‌ڵام كاری‌ جیدی‌ دەکرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ بۆ 40 منداڵ، ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ به‌ پاڵپشتی‌‌و هاوكاری‌ برای‌ به‌ڕێزم كاك ئامانج جەمال".

سەنتەری ئۆتیزمی پەپولەکانی کوردستان ، دەکەوێتە ناو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازەسیتی و خاوەنداریەتی بیناکەی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەلایەن خێرخوازی تاراوگە بەڕێز ئامانج جەمال بیناکە نۆژەن کراوەتەوەو کراوەتە سەنتەری ئۆتیزم.

02/04/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.