• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كەمپینی‌ پشتیوانی‌ لە سندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمەڵایەتی‌ لەشاری سلێمانی راگەیەندرا.

كەمپینی‌ پشتیوانی‌ لە سندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمەڵایەتی‌ لەشاری سلێمانی راگەیەندرا، کەمپینەکە ماوەی 10ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی داوادەکات ،خێرخوازان‌و ویژدان زیندوان ، بەشداربن لەخزمەتكردنی ئەو بێكەس‌و بێخانەو لانانەدا، چونكە خزمەتكردنی ئەو توێژانە تەنها ئەركی كارمەندانی دامەزراوە كۆمەڵایەتیەكان نیە، بەڵكو ئەركی هەموو كۆمەڵگەیە"

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەکشەممە ، 31ـی ئـــاداری 2024، بەبەشداری د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت وخاتوو ژیار جەلال بەڕێوەەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، د.محسن ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی، مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا، كەمپینی‌ پشتیوانی‌ لە سندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمەڵایەتی،‌ بۆ ماڵەکانی ساوایان‌و نەوجەوانانی‌ كچان‌و كوڕان‌و بەساڵاچووان‌و پەككەوتەكان ڕاگەیەنرا.

 بەڕێوبەری گشتی بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ووت"بەپێی رێنماییەك كە لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەرچووە سندوقێكی هاوكاری كۆمەڵایەتی هەیە بۆ ئەوەی پێشوازی لەهاوكاری بەخشان بكرێت، لەپێناو بەرژەوەندی منداڵانی ساوایان و نەوجەوانان و بەساڵاچوان خەرجبكرێت، بۆ بەهێزكردنی ئەو سندوقە كەمپینێكمان راگەیاندووە بۆ ماوەی 10ڕۆژ".

بێستون جەبار وتیشی"لەماوەی هەڵمەتەكەدا كۆمەڵێك چالاكی بەڕێوەدەچێت، بۆئەوەی هەموو خێرخوازان‌و ویژدان زیندوان بدۆزینەوە، تاوەكو بەشداربن لەخزمەتكردنی ئەو بێكەس‌و بێخانەو لانانەدا، چونكە خزمەتكردنی ئەو توێژانە تەنها ئەركی كارمەندانی دامەزراوە كۆمەڵایەتیەكان نیە، بەڵكو ئەركی هەموو كۆمەڵگەیە".

بەڕێوبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، دابەشكردنی هاوكاریەكە لەرێگەی دابینكردنی پێداویستی خانەكانەوە دەبێت.
 مەبەستیشیانە سندوقەكە هێندە بەهێز بێت هاوكاری كارمەندانی پێبدرێت، بۆئەویە لەبری دوو رۆژ دەوامكردن لەهەفتەیەكدا چوار رۆژ دەوام بكەن.

"سندوقە لەرێگەی لیژنەیەكەوە دەبێت لەبەڕێوبەرایەتی  چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی، پسوڵەیەك بۆ ئەو مەبەستە تەرخاندەكرێت، بڕی هاوكاریەكەو بەروارو مەبەستی هاوكاریەكەی لەسەردەبێت، كۆپیەكی دەدرێتە خێرخوازەكە، بۆ وڵاتانی دەرەوەش حسابێكی بانكی کراوەتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی دەرەوە بتوانن كۆمەكەكانیان بگەیەنن".

لیژنەی‌ وەرگرتنی‌ هاوكارییەكان بۆ سندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمەڵایەتی‌ ڕۆژانە لە یەك شەممە تا پێنج شەممە، كاتژمێر 8:30 بۆ 12:30 خولەك لەبەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێریی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ لە گەڕەكی‌ بەكرەجۆ چاوەڕوانی‌ هاوكارییەكانی‌ خێرخوازان‌و چاكەكاران دەكات‌و هەرلەوێ‌ بەپێی‌ پسوڵە پارە وەردەگیرێت‌و دواتر بۆ پێویستی‌ منداڵانی‌ ساواو بەساڵاچووان‌و پەككەوتەكان‌و خانەكانیان خەرج دەكرێت.
 


31/03/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.