• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ شاندێکی ڕێكخراوی‌ یونسێف دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 28ـی ئـــــاداری 2024، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ بەوەکالەت و به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان کامل غەفور ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، پێشوازیكرد له‌ شاندێکی ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵ (unicef) كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان ئیبراهیم کور سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ لە عێراق ، ئەحمەد تاهیر سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ لە عێراق.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان وه‌زاره‌تی‌ كارو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌كان كراو پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كان‌و كاریگه‌رییان له‌ خزمه‌ت منداڵ‌و خێزاندا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هیوای‌ خواست پڕۆژەکە لە پارێزگای سلێمانی‌ كاریگەری گەورەی هەبوبێت.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر بەردەوامی پڕۆژەکەو   كارو چالاكییه‌كانیان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ کرایەوە به‌تایبه‌ت له‌ دۆخێكدا كه‌ هێشتا ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ منداڵ پێویستیان به‌ هاوكارییه‌ له‌ منداڵانی‌ ئاواره‌و خانەخوێ.

له‌لای‌ خۆیانه‌وه‌ شاندی میوان خۆشحاڵی‌ خۆیان به‌ كاركردنی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ كارو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌ربڕی‌‌و ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كارو پڕۆژه‌كانیان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.
 


29/03/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.