• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی 600سەبەتەی خۆراکی گەیاندە قەزای شارەزوور و سەیدصادق.

بێستون جەبار:-" دۆخی ژیانی هاوڵاتیان زۆر خراپەو ڕێژەی هەژاری لەئێستادا بەرەو هەڵکشان دەچێت و پێویستە سەرمایەداران زیاتر بەدەم داواکەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بچێت"

لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـی ئـــــاداری 2024، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، کاروانێکی بەبڕی 600 پاکێج گەیاندە قەزای شارەزوورو سەیدصادق و پێنجوێن.

بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند."بارو دۆخی هاوڵاتیان زۆر خراپەو بەلەبەرچاوگرتنی ئەو قەیرانەی ڕوبەڕووی هاوڵاتیان بۆتەوە بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەرەتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان داوای لەسەرمایەداران کرد پاکێجی خواردن و هاوکاری بگەیەننە هەژاران و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمدەرامەت ، بەخۆشحاڵیەوە ژمارەیەک لەوانە هاتن بەدەم بانگەوازەکەوە بەڵام وەک پێویست نیەو هێشتا هاوکاری زیاتر پێویستە"

ئەوەی جێگەی باسە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، زیاتر لە 1000 پاکێجی تر لە ڕۆژانی ڕابردودا لەڕێگەی ڕێکخراوەکانی بواری خاوەن پێداویستی تایبەت و بێسەرپەرشتان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکرد.


27/03/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.