• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەسەرداوای وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، دەزگای خێرخوازی شێخ باز بەرزنجی 1600 سەبەتە خۆراک دابەش کرد.

ژمارەیەک ڕێکخراو کۆمپانیاو کەسایەتی خێرخوازی  بە هەماهەنگی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەبەتە خۆراکی بەسەر ڕێکخراوە کەمئەندامیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دابەش کرد.

ڕۆژی دووشەممە ، 19ـی ئــــاداری2024، بە ئامادە بوونی بەڕێزان بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، کۆمپانیای کار بە هەماهەنگی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی 1600 سەبەتەی خواردنی بەسەر  11 ڕێکخراوی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی دابەشکرد کە لە ڕێگەیەوە بەسەر ئەو خێزانانە دابەش کر کە خاوەن پێداویستی تایبەتن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە 11 ڕێکخراوی خاوەن پێداویستی تایبەت ئامادەی بوون ،بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت ، پاش پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان لە هاوڵاتیان ، دەستخۆشی لە ڕێکخراوی خێرخوازی شێخ باز کرد کە بەردەوام لەڕێگەی پڕۆژە خێرخوازیەکانیان خزمەت بە هەژاران و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و سودمەندان دەکەن و هیوای خواست سەرمەیەداران و خێرخوازان گەرم و گوڕتر لەجاران بەدەم هەژارانەوە بچن بەهۆی ئەو قەیرانەی ڕووی لەهەرێم کردووە.

وە هەر کەس لایەنێک هەنگاوێک بێتەپێشەوە بۆ ئەو مەبەستە دەست لەسەر سنگ دەهەنگاو بەرەوڕووی دەڕۆین بۆیدەوەستین.

وەبەڕێوەبەری گشتی سوپاسی هەموو ئەو خاوەن سەرمایەو کۆمپانیاو خێرخواز و هەژار دۆستانەی کرد کەبە بەناردنی کۆمەک و هاوکارییەکانیان وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیان، کردووە بە پردی پەیوەندی خۆیان و هەژاران و نەخۆش و منداڵانی نازدارو هەوێنی دڵخۆشی و خەندەو ئومێدەکانیانن.
 


23/03/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.