به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بەوەکالەت پێشوازی له شاندێكی ڕێكخراوی داون سیندرۆم ده‌كات.
ڕۆژی دووشەممە، 4ـی ئــازاری 2024، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، پێشوازیكرد له شاندێكی ڕێکخراوی داون سیندرۆمی كوردستان كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان ،بەرهەم عەباس سەرۆک و بەرپرسانی ڕێکخراوەکە.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی‌و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش بوو، له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ ڕێكخراوی ناوبراو ڕوونكرده‌وه كه بریتیه له وه‌ستان به‌یه‌ك ئاست له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێكخراوه‌كان‌و ڕه‌خساندنی هه‌ل‌و مه‌رجی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراوه‌ییانه‌و پێشوازیكردن له‌هه‌ر كارێكی پێكه‌وه‌یی كه خزمه‌ت به هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بكات، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی هێڵه گشتیه‌كانی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له بواری هه‌ماهه‌نگیدا بریتیه له پابه‌ندی به یاسا‌و ڕێنمایی‌و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای سودمه‌ندان.
لای خۆیانه‌وه شاندی میوان زۆر سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌و دڵسۆزانه‌و بێ لایه‌نانه‌و به پێی پڕه‌نسیپ‌و بنه‌ما دروسته‌كانی به‌ڕێوه‌بردن كاره‌كانی ڕێكده‌خات‌و وه‌ڵامی هاووڵاتیان‌و ڕێكخراوه‌كان ده‌داته‌وه، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی ڕێكخراوه‌كه‌شیان ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی.
|