ڕاهێنانێ ڕاهێنەرانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لوتفیە مەلا غالب بەسەرکەوتووی کۆتایی هات.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 22ـی شوباتـی 2024، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت سەردانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لوتفیە مەلا غالبی كرد لە قەزای بازیان و له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا بڕوانامه‌ی به‌شداری له ڕاهێنانێكی تایبه‌ت بە هەڵسەنگاندنی توشبوانی ئۆتیزمی به‌خشیه ستافه به‌شداربووه‌كان.
ئه‌و ڕاهێنانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شداربووانی بڕوانامه‌ی به‌شدارییان له‌سه‌ر وه‌رگرت بریتبوو له هەڵسەنگاندنی توشبوانی ئۆتیزم به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه ، تیایدا به‌ڕێز م .دینا عەباس مامۆستای زانکۆ‌و پسپۆڕی پەروەردەی تایبەت ، وانەکانی تێدا پێشکەش کرد.
لەکۆتایدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه (15) به‌شداربووی خولەکەو هەروەک ڕێزلێنانیش پێشکەش بە ڕاهێنەری خولەکە کرا.
|