بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت لەگەڵ لیژنەی پەرەپێدانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی کۆبویەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە6ـی ئـــازاری 2024، بەڕێز بێستون جەبار بەێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەوەکالەت، بە ئامادەبوونی خاتوو حەلیمە فەتاح بەرپرسی پلان و بەدواداچوون ،لەگەڵ لیژنەی پەرەپێدانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی کۆبویەوە.
کۆبونەوەکە بۆ پێداچونەوەبوو بەو ئەرکانەی کە بە لیژنەکە سپێردرابوو بۆ بەرەوپێشچوونی سەنتەرەکەو بەرزکردنەوەی تواناکانی و ژمارەی سودمەندانی ، و جەخت لەسەر پاەندی بە کاتەکانیدەوام و تەبایی نێوان کارمەندان و دڵسۆزی لە ڕاهێنانەکان بە سودمەندانی سەنتەرەکە کرایەوە.
له ئێسته‌دا توانای ڕاهێنانی منداڵان له سه‌نته‌ره‌كه‌دا به‌رزبووته‌وه بۆ 55 منداڵ، پاش هه‌ڵسه‌نگاندی به‌رنامه‌ی ئێسته‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌ش، بڕیاروایه منداڵی زیاتر بۆ ڕاهێنان وه‌ربگیرێت.
جێی ئاماژه‌یە سه‌نته‌ری ئۆتیزم له سلێمانی به یه‌كێك له دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه گرنگه‌كانی ده‌ژمێرێت كه له ئاستێكی باش‌دا خزمه‌ت ده‌كات‌و به باشترین ئاستی كوالێتی‌و ژماره‌ی سودمه‌ندا به به‌راورد به سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی هاوشێوه‌ی له كوردستان‌و عێراق.
|