بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت سەردانی شارۆچکەی سەیدصادقی کرد.
"زیاتر لە 45 منداڵی توشبووی ئۆتیزم لە سنوری قەزای سەیدصادق پێویستیان بە ڕاهێنانەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەوڵەکانی بۆ کردنەوەی سەنتەرێک بەردەوامی هەیە"
"88 ژن وکچ لە خولێکی دروومان کە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بوون بڕوانامەیان پێبەخشرا"
ئەمڕۆ چوارشەممە ، 6ـی ئـــازاری 2024 ،لە سەردانێکدا بۆ شارۆچکەی سەیدصادق بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ، بە هاوڕێیەتی بەڕێزخاتوو حەلیمە فەتاح بەرپرسی پلان وبەدواداچوون، چاوی کەوت بە بەڕێز ڕەزا موحەممەد قائمقامی قەزای سەیدصادق ، لە دانیشتێکدا هەردولا گفتوگۆی خێراکردنی گرتنەبەری ڕێکارەکانی کردنەوەی سەنتەرێکی ئۆتیزم لە شارۆچکەکە کرا کە پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو .
پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بە هاوڕێیەتی بەڕێز قائیمقامی قەزای سەیدصادق سەردانی سەنتەری پاراستنی منداڵانی سەیدصادق یان کردو لەوێ ئامادەی کۆتا ڕۆژی خولێکی دروومان بوون کە لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، سەنتەری پاراستنی منداڵانی سەیدصادق ، ماوەی مانگێکدا بۆ 88 ئافرەتی شارۆچکەکە کردبویەوە و تیایدا بڕوانامەی بەشداری بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت سەردانی چاودێری کۆمەڵایەتی سەیدصادقی کردو بەش و هۆبەجیاجاکانی بەسەرکردەوەو لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرس و کارمەندان دا ،پاش دەستخۆشی لە هەریەک لە بەڕێزان هەڵمەت موحەممەد بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سەیدسادق ، ئیدریس عەزیز بەرپرسی سەنتەری چالاکی پاراستنی منداڵانی سەید سادق و سەرجەم کارمەندان ، ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیەکەی لە خزمەتکردن بە هەژاران و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنورەکە وەبیر ئامادەبووان هێنایەوەو هیوای خواست لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا زیاتر بەدەم هاوڵاتیانەوە بچن و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی بۆ ئەو مەبەستە پێدان.
|