وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاستی ڕاگەیاندکارانی بەڕێوەبەرایەتیەکان بەرەوپێشدەبات.
رۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٢/٢٥ ئاریان ئەحمەد مستەفا ، وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی ، بە ئامادە بونی خاتوو پەروین یاسین هەماهەنگکاری پرۆژە پێشوازی کرد لە محمد بن الحسین، راگەیاندنکارو شارەزای نێودەوڵەتی لە بواری راگەیاندن .
ئامانج لە سەردانەکەی ، گفتوگۆ کردن بوو لەسەر درێژەدان بە کردنەوەی خولی راگەیاندن بۆ زیاتر پێگەیاندنی راگەیاندنکار لە بەرێوەبەرایەتیەکان و پێشکەش کردنی نامیلکەی رابەری چۆنێتی نوسینی بلاوکراوەی رۆژنامەوانی و چیرۆکی سەرکەوتن .
شایەنی باسە لە لایەن رێکخراوی ازدهارک خولێکی سێ ڕۆژە کرایەوە بۆ راگەیاندنکارانی بەرێوەبەرایەتیەکانی کارودەستەبەری کۆمەلایەتی لە لایەن مامۆستای ناوبراو لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
|