• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لیژنەیەک بۆ نوێکردنەوەی پڕۆگرام و بەرزکردنەوەی ئاستی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی پێکهێنرا.

بێستون جەبار " گۆڕانکاری لە کوالیتی ڕاهێنان و سیستمی کارکردن لە سەنتەری ئۆتیزمی حکومی دەکەین "

ئەمڕۆ سێشەممە ، 27ـی شوباتی 2024، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت به‌ ئامادەبونی بەڕێزان ، لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەنداانی سلێمانی ،خاتوو حەلیمە فەتاح بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچون ، هیوا سەعید  ،سەرپەرشتیاری پروەردەیی  لەگەڵ بەڕێوەبەرو کارمەندانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی کۆبویەوە.

سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کردوو تییدا دەستخۆشی لە بەڕێز ڕزگار عوسمان بەڕێوەبەری سەنتەر و کارمەندان کرد ، تیشکی خستە سەر گرنگی سەنتەرەکە لە بەرەو پێش چونی گرفتەکانی توشبوانی ئۆتیزم و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ پابه‌ندی‌ به‌ سیستم‌و نه‌هێشتنی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كان و گۆڕانکاری لە کوالیتی ڕاهێنان و گۆڕانکاریلە سیستمی کارکردن لە سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بکرێت و بۆ ئەومەبەستە لیژنەیەک بۆ نوێکردنەوەی پڕۆگرام و بەرزکردنەوەی ئاستی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی پێکهێنرا.

لەبەشێکی تری وتەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بە پێشخستن و پەرەپێدانی سەنتەرەکە کرد و وتی " خول و ڕاهێنان بۆ ستافەکان دەکەینەوە و هۆبەو یەکەکانی تایبەت بە ڕاهێنانی منداڵان ڕێکدەخەینەوە چونکە گرفتی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم و خانه‌واده‌كانیان زۆر گه‌وره‌یه‌و پێویسته‌ هه‌موو كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ به‌ ڕۆڵی‌ چالاكانه‌ی‌ خۆی‌ هه‌ستێت له‌ ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم و به‌خشینی‌ هوشیاری‌ تایبه‌ت به‌ ئۆتیزم به‌ خانه‌واده‌كانیان"

لەکۆتایدا ئامادەبووان سەرنج و ڕاو بۆچون و گرفتەکانیان  خستە ڕوو وە بەڵێنی بەردەوامیان لە خزمەت کردن دووپات کردەوە.
 


27/02/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.