• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
خولێكی‌ فریاگوزاری‌ سه‌ره‌تایی‌ بۆ 25 کارمەندی دایه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ دووشەممە، 26ـی شوباتی 2024، به‌ ئاماده‌بوونی‌ مافناس هیوا ڕەحمان نوێنەری به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی بەشی دایەنگاکان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نەخۆشخانەی هەرێم ، كۆتایی‌ به خولی‌ فریاگوزاری‌ سه‌ره‌تایی‌ هات كه‌ له‌ ژێر چاودێری‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و له‌لایه‌ن دایه‌نگه‌ی‌ گۆیژەی ناحکومیەوە، بۆ ماوه‌ی‌ یەک ڕۆژ به‌ به‌شداری‌ 25 دایه‌نگه‌‌و به‌ هاوكاری‌ سه‌نته‌ری‌ راوێژكاری‌ ته‌ندروستی‌ سه‌ر بەنەخۆشخانەی هەرێم به‌ڕێوه‌چوو.

مافناس هیوا ڕەحمان له‌ وته‌یه‌كیدا ،  ڕایگه‌یاند :"خول‌و ڕاهێنانه‌كان گرنگی‌ زۆریان هه‌یه‌ بۆ به‌رزكردنی‌ تواناكانی‌ ستافه‌كانی‌ دایه‌نگه‌‌و پێویسته‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ هاوكاری‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی‌ تری‌ هاوكار به‌رده‌وام بێت له‌ كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ به‌هێزكردنی‌ توانا جۆراوجۆره‌كان بۆ ستافه‌كان ، به‌تایبه‌ت كه‌ دایه‌نگه‌كان ژماره‌یه‌كی‌ زۆر منداڵی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ چوار ساڵ له‌ خۆده‌گرن‌و پێویستی‌ زۆریان به‌م خوله‌ گرنگه‌ هه‌بوو كه‌ فێربوونی‌ توانا سه‌ره‌تاییه‌كانه‌ بۆ ڕزگاركردنی‌ كه‌سێكی‌ به‌ركه‌وتوو به‌ ڕووداوێك"

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز نوێنەری به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان وه‌ك چاودێرو دایه‌نگه‌ی‌ گۆیژەی ناحكومی‌ وه‌ك ئاماده‌كاری‌ خوله‌كه‌و نەخۆشخانەی هرێمی ئەهلی كرد كه‌ میوانداریی خوله‌كه‌یان كردو به‌ ستافه‌ به‌ تواناكانیان وانه‌كانی‌ به‌ هه‌ردوو شێوازی‌ تیۆری‌ پراكتیكی‌ گه‌یانده‌ به‌شداربووان.


سمینارەکە ئەم بابەتانی لەخۆ گرتبوو
 ①چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی دواکەوتووی قسەکردن و فرەجوڵە.
②چۆنێتی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی سوتان و کارەباگرتن. 
③چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی شت پەڕینە قۆڕگ.
④چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی  پەرکەم و لەهۆش خۆچوون.

سیمنارەکە لەلایەن بەڕێزان شەهێن شەریف، ئەبوبکر صدیق کریم، هەرێم  محمەد صالح ،کەوسەر ابراهیم احمد  خنکان، وترایەوە و لەکۆتایمدا ڕێزلێنان پێشکەش بەهەریەک لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هەرێم و ڕاهێنەران و بەڕێوەبەری دایەنگەی گۆیژەی ناحکومی کران.


27/02/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.