• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی / بۆ بەرزکردنەوەی ئاستیان پێداچونەوە بە مۆڵەتی سەنتەرە حکومی و ناحکومیەکانی ئۆتیزم دەکرێت.

کوێستان موحەممەد :- " هەر سەنتەرێک کەمتەرخەم بێت بەرامبەر منداڵانی توشبووی ئۆتیزم مۆڵەتی لێوەردەگرنەوەو بۆ ئەو مەبەستە پێداچونەوە بۆ سەرجەم سەنتەرەکان دەکەین"

ئەمڕۆ شەممە ، 24ـی شوباتی 2024، خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بە ئامادەبوونی بێستون جەبار  بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی  لەپارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی لە بەڕێز د.سامان ئەنوەر  سەرۆکی لیژنە هەمیشەیەکانی  پارێزگای سلێمانی و شاندێکی یاوەری کرد.

پێداچونەوە بەسەنتەرە حکومی و ناحکومیەکان و بێلانەکان و مۆڵەتی بەخێوکار سێ تەوەری گرنگی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بوو تیایدا گفتووگۆ کرا بۆ بەرزکردنەوە ئاستی سەنتەرەکان ، بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەهەماهەنگی پسپۆڕە دەروونی و لایەنی پەیوەندیدار ژمارەیەک ڕێکار دەگرێتەبەر بۆ پێداچونەوە بەو سەنتەرانەی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کار و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی مۆڵەتی پێداون.
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەموانی دڵنیاکردەوە کە چاوپۆشی ناکەن و هەر سەنتەرێک کەمتەرخەم بێت بەرامبەر منداڵانی توشبووی ئۆتیزم مۆڵەتی لێوەردەگرنەوەو بۆ ئەو مەبەستە پێداچونەوە بۆ سەرجەم سەنتەرەکان دەکەین.

پشکنینی پزیشکی لە لیژنە هەمیشەیەکان بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەوەرێکی تر بوو، کە تیایدا مۆڵەتی بەخێوکار و بێلانەو بەخشراوەکان پاش بینینیان لەلایەن لیژنەکانەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.


24/02/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.