• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بەشیاندنەوەی کەمئەندامان لە قەزای شارباژێڕ.

بێستون جەبار:- "پێویستە ئاوڕێکی جدی لەسنورەکە بدرێتەوەو ، هەموو توانایەک دەخەینە گەڕ بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی ڕاهێنانی خاوەن پێداویستی تایبەت" 

شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆژی چواشەممە ، 21ـی شوبـــاتی2024، بە سەرۆکایەتی بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، ئەندامێتی بەڕێزان خاتوو حەلیمە فەتاح بەرپرسی پڵان و بەدواداچوون ، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان ، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی بەشی دایەنگاکان سەردانی قەزای شارباژێڕیان کرد.

شاندەکە پاش بەسەرکردنەوەی دایەنگەی چوارتا بە هاوڕێیەتی خاتوو بنار بەکر بەڕێوەبەری دایەنگەی چوارتا ،سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕیان کردو لەلایەن بەڕێزان عوسمان ئەنوەر قائیمقام و م. لەتیف حسێن بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ پێشوازی کران.

لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر کردنەوەی سەنتەرێکی ڕاهێنان بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنوری شارباژێڕ ، بەڕێزان قائمقامی قەزاو بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ پاڵپشتیو پشتیوانی خۆیان دووپات کردەوەو   بڕیاردرا ڕۆژی یەکشەممە بەهەماهەنگی دەست بە کارەکانی بکرێت و بۆ ئەو مەبەستە لەهەنگاوی یەکەمدا هەموو ئەو خێزانانەی منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە پێویستە فۆڕمێک پڕبکەنەوە تا سودمەند بن لە سەنتەرەکە.


22/02/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.