خاتوو کوێستان موحەممەد لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی سلێمانی پێشوازی کرد لە شاندێکی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنیەکان.
ئەمڕۆ شەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی/2023 ، بەڕێز خاتوو کوێستان موحەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بەئامادەبوونی بەڕێز خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، خاتوو تریفە موحەممەد بەڕێوەبەری ماڵی داڵدەدانی ژنان ، پێشوازی کرد لە شاندێکی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی د. زێدان خەلەف ڕوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مافی مرۆڤ و شاندێکی هاوڕێی.
لە دیدارێکدا جەختکرایەوە لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندی و ھەماھەنگییەکانی نێوان هەردوو وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و حکومەتی عێراقی فیدراڵ و ئاڵ و گۆڕی ئەزمونی هەرێمی کوردستان لە بواری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ژنان.
خاتوو کوێستان موحەممەد ڕۆڵی حکومەتی عێراق و پشتیوانیەکانیانی بە پێویست زانی و بەردەوامی رۆڵیانی دووپاتکردەوە ، بۆ بابەتەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی، ڕوونی کردەوە کە پێویستمان بە ھاریکاری و کاری ھاوبەش ھەیە لەنێوان هەردولا ، تا بتوانرێت بە ستراتیژێکی نوێ مەترسیەکانی سەر ژنان و ئافرەتان دووربخەینەوە .
دواتر شاندی میوان بەش و هۆبە جیاجیاکانی ماڵی داڵدەدانی ژنانیان بەسەر کردەوەو سەرسامی خۆیان بە ئاستی خزمەتگوزاریەکان لە ماڵی داڵدەدانی ژنان دەربڕی و هیوایان خواست بتوانن ئەزمونەکانی ماڵەکە بتوانن بۆ سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق بگوازنەوەو پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانیان لە بابەتی پشتیوانی ژنان و بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی ژنان و مافی مرۆڤ بەرز نرخاند.
|