بە ئامادەبوونی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ،وەرشەیەکی فێرخوازی بۆ دانانی سیستمی شۆفاش کرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی کانوونی یەکەمی/2023 لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، حاجی مەزهەری سیرێ ، ژمارەیەک لە بەشداربوانی خولەکانی راهێنانی پیشەیی ، وەرشەی شێوازی بەستنی شۆفاشی کردەوە.
ئامانج لە کردنەوەی وەرشەکە لە سەنتەری شارەکان بۆ ئاشنا بونی گەنجانە بە فێرکردنیان بە دامەزراندنی ئەم سیستەمە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و سەلامەتیان و دووبارە نەبونەوەی کارەساتە دڵتەزێنەکەی خانەوادەی حاجی مەزهەری سیرێ و کە لە ساڵی 2022 ڕویدا و هەروەها دەرفەتێکە بۆ گەنجان لەپێناو بەدەست هێنانی هەلی کاردا .
بریاری کردنەوەی وەرشەکە دوابەدوای کۆبونەوەی هەردوو وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ دێت دوای کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکانی سلێمانی و دهۆک.
|