• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەمەبەستی دانانی پلانێکی نوێ بۆ پڕۆژەی چاودێری و پاراستنی منداڵانی‌ ئیشکەر بۆ ساڵی 2024، ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ کۆبویەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی کانونی یەکەمـی/2023 بە سەرپەرشتی بەڕێز فواد صدیق ڕاوێژکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەرانی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی (سلێمانی، گەرمیان ، هەڵەبجە) سەرپەرشتیاری گشتی منداڵپارێزی کوردستان ، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوجەوانان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە دیوانی وەزارەت کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵی ئیشکەر بەڕێوەچوو.


سەرەتا ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کارو چالاکیەکانی لیژنەی چاودێری و پاراستنی منداڵی ئیشکەر لە ساڵی 2023ـی پێشکەش کرد ، دواتر ئەنجومەنەکە گفتوگۆی چڕی لەسەر پلانی ساڵی 2023ـی کرد. تیایدا بەرنامە دانرا چەند هەنگاوێکی پێویست بنرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە شێوازێکی ئەرێنی پێشیلکاریەکان بەرامبەر منداڵان ڕابگیرێن و ئاماده‌بووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆكبوون له‌سه‌ر پلانێکی گونجاو ڕێگه‌چاره‌ی پێویست بۆ ئەو مەبەستە.



کۆبونەوەکە لەسەر ڕۆشنایی  پڕۆژەی (چاودێری کردن و پاراستنی منداڵانی ئیشکەر)بوو کە ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان بەسەرپەرشتی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی جێبەجێی دەکات .


پڕۆژەکە لە دووبەش پێک هاتووە، بەشێکی تایبەتە بە منداڵانی سەرشەقامەكان کە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوجەوانان ،جێبەجێ دەکرێت بۆ ئەوەی  پێكەوە كاربکرێت بۆ دوورخستنەوەی ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەكان بڵاوبونەتەوە دواتر لەلایەن تیمێکی توێژەری پسپۆڕەوە بەدواداچوون بۆ سەرپەرشتیاری كەیسەکان لەگەڵ سەرپەرشتیارەكانیان بکرێت.



11/12/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.