کۆبونەوەی ساڵانەی هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆگرامی پاراستنی منداڵ له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی/2023، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، دانا حەمەشەریف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە ، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كار‌و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆك‌و گه‌وره به‌رپرسانی بواری پاراستنی منداڵ له ڕێكخراوی یونسێف و وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی ئەنجومەنی دادوەری، کۆبونەوەی ساڵانەی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆگرامی تایبه‌ت به پاراستنی منداڵ لە هۆڵی بۆنەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای کۆبونەوەکەدا بەرپرسانی یونسێف دەستکەوتە سەرەکیەکانی پڕۆگرامی پاراستنی منداڵانی لە ساڵی 2023 خرانەڕو وە به بایه‌خه‌وه باس له چوارچێوه‌ی یاسایی و ڕێوشوێنه‌كان کران بۆ پاراستنی منداڵ له هه‌رێمی كوردستان بە هەماهەنگی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئاماژه‌یان به‌و پێشكه‌وتنانه كرد كه هه‌رێمی كوردستان له بواری پاراستنی منداڵ به‌خۆیه‌و بینیوه به‌تایبه‌ت بونیاتنانی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵ و گه‌یشتن بەوقۆناغەی بەرنامەی بۆداڕێژرابوو.
بەشێکی تری کۆبونەوەکە پلانی کارەکانی ڕێکخراوی یونسێف بوو بۆ ساڵی 2024 وەکشانەوەی ڕێکخراوەکە لە هاوکاریەکان و بەربەست و پێشنیارەکان گفتوگۆی چڕی لەسەرکران
کۆبوونەوەکە نزیکەی چوار کاتژمێر به‌رده‌وام بوو و تیایدا ئاماده‌بووان گفتوگۆی بواره جیاجیاكانی په‌یوه‌ست به پرسی پاراستنی منداڵ له هه‌رێمی كوردستان كرد.
|