پاش دامەزراندنیان 20 ڕاهێنەری پەروەردەی تایبەت بەشداری خولێک دەکەن بۆ ڕاهێنان بە منداڵانی توشبووی ئۆتیزم .
ئەمڕۆ دووشەممە ، 6ـی تشرینی دووەمی /2023، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید بەێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەهاوڕێیەی بەڕێز لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ئامادەی دەستپێکی خولێک بوون کە بۆ ڕاهێنان بە ڕاهێنەرانی هەردوو سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی و لەتیفە مەلا غالبی حکومی لە بازیان کراوەتەوە .
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لە وتەیەکدا دەست خۆشی لە بەڕێز ڕەحمان عەلی ڕاهێنەری خولەکە کرد‌و هیوای خواست بەشداربووان دڵسۆزانه به‌شداری ڕاهێنانه‌كه بكه‌ن و تونای خۆیان به‌ره‌و باشتر بەرن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی منداڵانی ئۆتیزم‌و باشتركردنی ئاستی ڕاهێنان له سه‌نته‌ره‌كه، هه‌روه‌ك جه‌ختی له ستراتیجی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرده‌وه له گرنگیپێدان به ڕاهێنان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ستافه‌كان‌و خزمه‌تكردنی زیاتری منداڵانی ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیان،
خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژوو 20 ڕاهێنەری پەروەردەی تایبەت بەشدار دەبن و ئەم بابەتانە وەک ڕاهێنان وەردەگرن:
🔴 شەبەنگی ئۆتیزم و کێشەکانی منداڵانی ئۆتیزم
🔴 هەڵسەنگاندن ودانانی پڕۆگرامی پەروەردەیی - فێرکار تاکەکەسی.
🔴 کێشەو گرفتە ڕەفتاریەکان و شوازی دەستێوەردان و چارەسەر.
🔴 کێشەو گرفتی پەیوەندی و شێوازەکانی ڕاهێنان.
🔴 کێشە هەستیاریەکان و شێوازی چارەسەر.
🔴 گەشەی تواناکان بۆ منداڵانی ئۆتیزم.