بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی ، کۆبونەوەی ئه‌نجومه‌نی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە،5ـی تشرینی دووەمی/2023، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی،و ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، ئه‌نجومه‌نی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کۆبونەوەی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
له وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان‌و به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌ران كرد كه بەوپەڕی توانا‌و سەرەڕای دواکەوتنی مووچە بەردەوام بوون لەخزمەت کردن بە هاوڵاتیان و سودمەندان ، هەروەها ئاماژەشی بەوگرفتانە کرد کە بەخۆشحاڵیەوە لە ئێستەدا چارەسەرکراون.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەرنامەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکران، هەر لە چوارچێوەی بەرنامەکاندا سەرجەم بەڕێوەبەرو بەرپرسی بەشەکان ڕاسپێردران ڕاپۆرتی کار‌و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانیان و بەشەکانیان لەوادەی خۆیدا پێشکەش بکەن و ئاماژەیان بە ژمارەیەک کێشەو گرفت کرد کە چارەسەر کراون و پەیوەندیداربوون بە ژیان‌و ئایندەی منداڵان‌و بەساڵاچووانەو کەمئەندامان و گرفتە ئیداری و ژمێریاریەکان هەروەک ئاماژەیان بە چەند پلان‌و بەرنامەیەک کرد کە دەبنە بەهێزکردنی بواری کۆمەڵایەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی .
|