وەزیری کار و كاروباری کۆمەڵایەتی بۆ له خۆگرتن‌و ڕاهێنانی منداڵی ئۆتیزم سەنتەرێکی ڕاهێنانی لە قەزای بازیان کردەوە.
له مه‌راسیمێكدا، به تێچووی (208,000,000) دینار‌و له سه‌ر ڕووبه‌ری (400 مه‌تر دوجا)، بینای نوێی سه‌نته‌ری ئۆتیزم له شارۆچکەی بازیان كرایه‌وه‌و بڕیاروایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا (30) منداڵ وەربگرێت و ڕاهێنان بە منداڵان بکات.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 2ـی تشرینی دووەمـی/2023 ، به چاودێری به‌ڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ، ئیسماعیل ئەحمەد ، قایمقامی قەزای بازیان بەوەکالەت ، لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاوێری کەمئەندامانی سلێمانی و به‌رپرس‌و نوێنه‌ری ژمارەیەک لە ڕێكخراوه‌كانی ئۆتیزم‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی سه‌نته‌ره‌كه، بینای نوێی سه‌نته‌ری ئۆتیزم له شاروچکەی بازیان كرایه‌وه.
خاتوو کوێستان موحەممەد بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دواو ووتی "به بایه‌خه‌وه له ژیان‌و پێویستی منداڵان‌و هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی دەڕوانین و له به‌رنامه‌ی خۆماندا ئه‌و پرسه‌مان به هه‌ند وەرگرتووە ، ڕێنمایەکانمان بەجۆرێک هەموار کردۆتەوە تا کێبڕکێ دروست بکات بۆ سەنتەری نوێ و کەمکردنەوەو کێبڕکێی نرخ ،وە لە زۆرێک لە شارۆچکەکان سەنتەری تایبەتیان بۆدەکەینەوە ، وەلە نەخۆشخانەکان خزمەت گوزاری تەندروستی بێ بەرامبەر دابین کراوە بۆ توشبوانی ئۆتیزم"
"وەسوپاسی هەریەک لە بەڕێزان بنەماڵەی لتفیە مەلا غالب و وارسەکانی و قائمقام و هەموو ئەو لایەنانەی کە هاوکار بوون لە کردنەوەی سەنتەرەکە کرد ، وە ڕایگەیاند 15 کارمەندمان بۆ سەنتەرەکە دامەزراندووە پاش وەرگرتنی ڕاهێنان لە هەفتەی ئایندە سەنتەرەکە ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی منداڵانی توشبوو"
هەروەها بەڕێزیان باسی لەو توشبووانە کرد کە تەمەنیان لە 12 ساڵ تێدەپەڕێت و وتیان "دەرخستەمان کردوەو نهۆمی دووەمی سەنتەری ئۆتیزم لە سلێمانی دەکەینەوە بۆ منداڵانی سەرو 12ساڵ و بەو جۆرەش دەتوانی گرفتەکە کەم بکەینەوە"
لەبارەی ژمارەی توشبوانی ئۆتیزم و سودمەندانی وەزیری کار ووتی "300 منداڵ توش بووی ئۆتیزم هاوکاری وەردەگرن و 3200 منداڵ لە هەرێمی کوردستان توش بووی ئۆتیزمن و دڵنیای دەدەینە کەس و کریان گرنگی تایبەتیان پێ دەدەین"
له‌باره‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌و ئامانجه‌كانیه‌وه، به‌ڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد، ڕایگه‌یاند :" سه‌نته‌ره‌كه له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕی(400 مه‌تر دوجا) به دوو قات دروستكراوه‌و سه‌رجه‌م ژوور‌و پێویستیه‌كانی ڕاهێنان‌و به‌ڕێوه‌بردنی تێدایه‌و بڕی زیاتر له (208,000,000)دیناری تێچووه‌و له‌سه‌ر ئەرکی بنەماڵەی خێر خواز (لوتفیە مەلا غالب کانێسکانی) له‌لایه‌ن به‌شی ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی كراوه هەروەها سوپاس بۆ ئەندازیارانمان و هەموو ئەو لایەنانەی کە لە تەواوکردنیدا ڕۆڵیان هەبوو".
پاشان ئیسماعیل ئەحمەد قایمقامی بازیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دواو لەوتەیەکدا دەستخۆشی لە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد و گرنگی سەنتەرەکەی بۆ ناوچەکە ڕوون کردەوە.