• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لە قەزای چەمچەماڵ 334 منداڵ و 45 کچ و ژن بەشداری خولی هاوینەیان کردو بڕوانامە بەسەر بەشداربوان دابەشکرا.

ڕۆژی پێنجشەمە ، 7ـی ئـەیلـولی /2023  بەئامادەبونی ، بەڕێزان بێستون جبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بە وەکالەت ، حاکم ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ، کامل غفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، بەرزان کریم بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ و زانا ناصح جێگری بەڕێوەبەر ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ڕێکخراوەیی، کۆتای بەخولەکانی هاوینەی سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵان هات.

خوولەکان ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوون ، بریتی بوون لەخولی کۆمپیوتەرو زمان(عەرەبی و ئینگلیزی) و وەرزش و وێنەکێشان و دروومان ، تیایدا (334) فێر خواز لەهەردو ڕەگەز بەشداریان کرد و بڕوانامەو خەڵات بەسەر بەشداربوان دابەش کران،هەر لەو مەراسیمەدا 45 سودمەند لەڕەگەزی مێ بڕوانامەی بەشداریان پێدرا کە بەشدار بوون لە خوولی دروومان ،

بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت لەو مەراسیمەدا دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو کارمەندان کرد کە بە ئەرکێکی گەورەی پەروەردەیی و فێرکاری هەستاون ماندوبونیانی بەرز نرخاند هەروەک پیرۆزبایی لە بەشداربوان و ئەو ڕێکخراوو کەسایەتیان کرد کە هاوکار بوون لە بەرەوپێشچونی خول و ڕاهێنانەکان. 


08/09/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.