• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ بەوەکالەت لەگەڵ بەڕێوەبەری‌ پەیمانگاو سەنتەرەکانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی‌ کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئــەیلولـی 2023، بەڕێز بێستون جەبار، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی‌‌لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامان ،لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێزان عوسمان حەمەکەریم، بەڕێوەبەری‌ سەنتەری‌ ڕۆشنایی‌‌و مەریوان لەتیف، بەڕێوەبەری‌ پەیمانگای‌ ڕووناکی‌ بۆ نابینایان‌و نازەنین عەلی‌، بەڕێوەبەری‌ پەیمانگای‌ هاناو بەهار عەبدوڕەحیم، بەڕێوەبەری‌ پەیمانگای‌ هیوا بۆ نابیستان‌و ڕەحمان عەلی، توێژەر لە پەیمانگای‌ ئاوات بۆ پەروەردەی‌ مێشک، کۆبوویەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ بەوەکالەت پاش پیرۆزبایی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن، وتەیەکی‌ پێشکەشکردو تیایدا گرنگی کاری‌ پەیمانگاکانی‌ وەبیر ئامادەبووان هێنایەوە، هەروەک جەختی‌ کردەوە لەوەی‌ پێویستە هەموو توانای‌ خۆمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی‌ ژمارەیەک منداڵی‌ زیاتر لە پەیمانگاکان سودمەندبن، باشترکردنی‌ ئەدای‌ پەیمانگاو ڕێکخستنی‌ زیاتریان لە ڕووی‌ کارگێڕی‌‌و پڕۆگرامەوە بەگرنگ زانی‌.

دواتر بەڕێز بێستون جەبار، تیشکی‌ خستە سەر ئەوەی‌ کە پێویستە پەیمانگاو سەنتەرەکان پابەندی دەوامی فەرمی و بەرزکردنەوەی کوالتی کارکردن بن، ئەوەش لە پێناو باشترکردنی‌ توانای‌ پەیمانگاو سەنتەرەکان، هەربۆیە ئامادەبووانی‌ ڕاسپارد کار بکەن بۆ دانانی‌ پلانی‌ سەرخستنی‌ ئەو بەرنامەو شێوازی‌ کارکردنە، لەکاتی‌ بوونی‌ ڕێگری‌ کرداری‌‌و کێشەی‌ دارایی‌، دڵنیای دا بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بە پلان‌و بەرنامەکەیدا دەچێتەوە .

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرەکان بیروڕای‌ خۆیان خستەڕوو، تیایدا سەرەڕای‌ دەربڕینی‌ ئامادەیی‌ بۆ جێ بەجێکردنی‌ فەرمان‌و ڕێنماییەکان، ئاماژەیان بە ژمارەیەک گیرو گرفت کرد کە ڕووبەڕووی‌ پەیمانگاو سەنتەرەکان دەبێتەوە لەکاتی‌ دەوامدا، کە زۆرینەیان وا بەستەن بە ئاسانکاری‌ بۆ منداڵ و گەنجانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت، لەو بارەیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ بەڵێنیدا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی‌ ئەو گرفتانە.


03/09/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.