• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دایەنگەی گەشەی ناحکومی شەشەمین فێسیڤاڵی ساڵانەی خۆی بەڕێوەبرد.

ئەمڕۆ شەممە، 2ـی ئــەیلـولـی /2023،بەئامادەبوونی  به‌ڕێزان بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت ،مافپەروەر  هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا ، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگاکان ، خاتوو شاگوڵ عەزیز بەرپرسی هۆبەی ئاماروئایتی، دایەنگەی گەشەی ناحکومی  فێستیڤاڵی‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ بۆ ده‌رچووانی‌ دایه‌نگه‌كه‌ی‌ ڕێكخست.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی‌‌و ئۆپه‌رێت‌و سرودو گۆرانی‌ تۆمارکراو پێشكه‌شكران كه‌ له‌ به‌رهه‌می‌ خودی‌ دایه‌نگه‌ خۆی‌ بوون‌و به‌ زمانی‌ شیرینی‌ كوردی‌ به‌ ئاوازێكی‌ شیرین‌و به‌ توانای‌ منداڵه‌كانیان تۆماركرابوون. جێگه‌ی‌ خۆشحاڵی‌ ئاماده‌بووان‌و منداڵه‌كان بوو.

هه‌ر له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌ڕێز بێستون جەبار  ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ خاتوو درەخشان حەسەن خاوەن و به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو ستافی‌ دایه‌نگه‌ كرد كه‌ به‌ گرنگیدان به‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ‌و جێ‌ به‌جێكردنی‌ ته‌واوی‌ یاساو ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ یه‌كێكن له‌ دایه‌نگه‌ زۆر باشه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و نمونه‌ی‌ كارو خزمه‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاست به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتایی‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ دیاریی‌‌و خه‌ڵاتی‌ ته‌واوكردنی‌ قۆناغی‌ دایه‌نگه‌ به‌خشرایه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ده‌چنه‌ قۆناغی‌ باخچه‌و دایه‌نگه‌ به‌جێدێڵن.

02/09/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.