• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی / وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لانەیەکی نوێی بۆ منداڵانی کچانی بێ سەرپەرشت کردەوە و ماڵی نوێی بەساڵاچوان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەسەرکردەوە.

خاتوو کوێستان محەمەد"ژیانێکی شایستەتر بۆ  منداڵانی بێ سەرپەرشت و سودمەندانی بەساڵاچوان دابین دەکەین"

لەماڵی منداڵانی کچان پلان و به‌رنامه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ لەسەر بنەمای‌ خواستە پەروەردەییەکانی‌ پۆلێنە جیاوازەکانی‌‌ منداڵان ده‌چێته‌ بواری‌ جێ به‌جێكردنه‌وه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ـی ئـــابـی /2023، بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی شاری سلێمانی کردو لەلایەن به‌ڕێزان بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌ بەوەکالەت و نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی پێشوازی کرا.

سەرەتا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی کرد و چاوی بە بەڕێوەبەر و کارمەندان کەوت و لەنزیکەوە بەدواداچونی بۆ کارەکانیان کردو هەروەک ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان و گوێبیستی ڕەخنەو داواکاری هاوڵاتیان بوو.

پاشان بەڕێزیان لەمەراسیمێکی شایستەدا ماڵی منداڵانی کچانی کردەوە کەوەک بەشێکی‌ گرنک لە کارو پلانی‌ پۆلێنکردنی‌ منداڵان بە پێی‌ خواستە پەروەردەیییەکان و پێداویستیەکانی‌ تەمەن جێ بەجێکرا کە بریتبوو لە جیاکردنەوەی‌ ماڵی‌ نەوجەوانانی‌ کچان بۆ دوو ماڵی‌ جیاواز بە پێی‌ پێویستیە پەروەدەییەکان‌و کردنەوەی‌ ماڵەکە لە بینایەکی‌ نوێ‌و بە بەرنامەیەکی‌ نوێوە کە خزمەتێکی گەورە بە منداڵانی بێ سەرپەرشت دەکات.

لەو بۆنەیەدا بەرێز وەزیری کار ستافەکانی ئاگادارکردەوە بە پابەندییان بە بەرنامە پەروەردەییەکانەوە هاوکارو پاڵپشتی‌ منداڵان بن بۆ ئایندەیەکی‌ باشتریان‌و بەڵێنی‌ پێدان هەرچییان بۆ بکرێت کەمتەرخەمی‌ ناکەن لە دابینکردنی‌ پێداویستیەکانی‌ رۆژانەو پێداویستییە پەروەردەییەکان‌ و پەرەپێدان بە تواناکانیان چونکە ئەرکی ئەوانە ژیانێکی شایستەتر بۆ  منداڵانی بێ سەرپەرشت و سودمەندانی بەساڵاچوان دابین بکەن.

هەر لەو بۆنەیەداو بەجیا، خاتوو کوێستان محەمەد سوپاسی‌ ئاراستەی‌ بەڕێزان بەڕێوەبەرو سەرجەم بەپرس‌و کارمەندانی‌ ماڵی‌ کچان کرد کە زۆر دڵسۆزانە کاریان کردووە لە پلانی‌ پۆلێنکردنی‌ ماڵەکان بە پێی‌ خواست‌و پێداویستییە پەروەردەییەکان، هەروەها سوپاسی‌ هەموو ئەو خێرخوازو چاکەکارانەی‌ کرد کە لە ڕووی‌ مادییەوە پأڵپشتی‌ سەرخستنی‌ ئەم بەشەی‌ پلانەکە بوون‌و کەلێنێکی‌ گەورەیان لە پێداویستییەکان پڕکردەوە، بەتایبەتیش سوپاسی‌ ڕێکخراوی‌ (ناز)کرد کە لەو ئەرکەدا پشکێکی‌ گەورەیان هەیە.

دواتر خاتوو کوێستان محەمەد لە شارەدێی سیتەک ماڵی بەساڵاچوانی( حاجی محەمەد نضام ) بەسەر کردەوەو بەڕێوەبەری گشتی ڕاسپارد ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ماڵەنوێکە بەڕووی سودمەندانی بەساڵاچواندا بکرێت و تا ژیانێکی شایستەتر بۆ بەساڵاچوان دابین بکرێت.


31/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.