• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وردبینی سلێمانی و بەڕێوەبەری پارسپۆرتی سلێمانی کۆدەبێتەوە.

کوێستان محەمەد: " پێویستە ئاسانکاری تەواو بۆ خاوەن کار و کرێکاران بکەین چونکە هاندانیان دەبێتە هۆی ئاوەدان کردنەوەو بنیادنانی ژێر خانی ئابووری پتەو"

ئەمڕۆ شەممە ، 17ـی حوزەیرانـی 2023، بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، پێشوازی کرد لە بەڕێزان نزار محمدامین بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وردبینی سلێمانی ، سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی.

لە کۆبونەوەیەکدا سەرجەم کێشەو گرفتە دارایی و ژمێریاریەکانی دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەماهەنگی نێوانیان تاوتوێ کران.

بەشێکی تری کۆبونەوەکە گرفتی میلاک بوو لە بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی ، هەروەها کارئاسانی ڕێکارە دارایەکانی بەردەم خاوەن کارو دەستەبەری کرێکاران گفتوگۆی چڕی لەبارەوە کرا.
لەوبارەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی جەختی لەسەر کارئاسانی تەواو بۆ خاوەن کارو کرێکاران کردەوەو ڕایگەیاند پێویستە ئاسانکاری تەواو بۆ خاوەن کار و کرێکاران بکەین چونکە هاندانیان دەبێتە هۆی ئاوەدان کردنەوەو بنیادنانی ژێر خانی ئابووری پتەو و ڕۆڵ و خزمەتی کرێکاری بەرز نرخاند هەروەک دەستەبەرکردنى ژیانێکى باشترو بەرزکردنەوەى ئاستى گوزەرانی کرێکارانی بە پێویست زانی.


17/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.