• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان و ژمارەیەک خێزانی بەساڵاچوو ، خاوەن پێداویستی تایبەتی لە قەزای چەمچەماڵ بەسەر کردەوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 16 ئـایـاری/2023، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ لەپارێزگای سلێمانی، دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ و گەشەپێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چەمچەماڵ و ژمارەیەک خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەساڵاچووی لە شارۆچکەکە به‌سه‌ركرده‌وه‌ .

سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵی کردو لە لایەن بەڕێز بەرزان کەریم، بەڕێوەبەری چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ پێشوازی کران و لە کۆبونەوەیەکدا بۆزیاتر خزمەت کردن بە شارۆچکەی چەمچەماڵ بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵی ڕاسپارد پەلە بکەن لە نۆژەن کردنەوەو بەگەڕخستنەوەی دایەنگەی حکومی چەمچەماڵ و ڕێکخستنەوەی میلاک پاش دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەند بۆ قەزاکە و هەروەها دانانی پلانێکی تۆکمە لە پشوی هاویندا بۆ پێشخستنی تواناکانی سەنتەری پاراستنی منداڵان تا زۆرترین خزمەت بەمنداڵانی شارۆچکەکە بکرێت و دواتر سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ له‌ هۆبه‌و یه‌كه‌ جیاوازه‌كان بەسەرکردەوە.

هەر لە چوار چێوەی سەردانەکەدا بە مەبەستی بەگەڕخستنی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی لە ناحیەی شۆڕش بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان نیاز ابراهیم، بەرپرسی نوسینگەی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی سلێمانی،(WFP)، کەریم احمد ،بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی سلێمانی لەکۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی سەنتەرەکە کراو لەنزیکەوە بینای سەنتەرەکەیان بەسەرکردەوە.

لەدرێژەی سەردانەکەدا بەڕێوەبەری گشتی بە یاوەری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ سەردانی بینای خانەی دەرونی کرد کە بڕیار وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو هاوڵاتیانە لەخۆ بگرێت کە باری دەرونیان ناجێگیرە.

لەکۆتایی سەردانەکەیدا بۆ بەدواداچوونی گرفتەکانیان بەڕێوەبەری گشتی ژمارەیەک هاوڵاتی بەسەرکردەوە کەلە لەخانووی پیرو پەکەوتەکانی شارۆچکەی چەمچەماڵ ژیان بەسەر دەبەن (ژمارەیان 21 خێزانە و هەموویان خاوەن پێداویستی تایبەت و بەساڵاچوون) گوێ بیستی داواکانیان بوهەروەک بەڵێنیدا هەرچی لەتوانایاندابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان هاوکاریان بن.


16/05/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.