هەولێر /وۆرکشۆپی٫٫ یەکەمین ھەنگاوی پێداچونەوەو ئامادەکردنی بەرنامەی کاری شێڵتەرەکان ،، بەڕێوەچوو.
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی ڕێکخراوی UN WOMEN ، ڕۆژی چوارشەممە ، 10ـی ئـایـاری/2023 ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو زەکیەسەید صالح ،بریکاری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، م.ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، خاتوو، تریفە محەمەد بەرپرسی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانی، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان ،وۆرکشۆپێکی تایبەت بە هەنگاوی پێداچونەوەو ئامادەکردنی بەرنامەی کاری شێڵتەرەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەبرد.
لەسەرەتای وۆرکشۆپەکەدا ،بریکاری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، وتەیەکی پێشکەش کردوو ،لەوتەکەیدا بە بایەخەوە لە ڕۆڵی ماڵەکانی داڵدەدەنی ژنان و ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەڕووی کارمەندانی ماڵەکانی داڵدەدانی ژنان دەبێتەوە و دانانی بەرنامەیەکی تایبەت بە شەڵتەرەکان خستەڕوو.
لەوۆرک شۆپەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ،گرفتە یاسایی و ئیداریەکانی بەردەم ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانی ڕوون کردەوەو هەروەک چارەسەری پێویستی خستەڕوو ،پاشان ئامادەبوان هەموار کردنەوەی هەندێک لە یاساو ڕێنمایەکانی تایبەت بە ماڵەکانی داڵدەدانی ژنانیان شیکردەوە .
|