بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمارەیەک ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی منداڵان لە دایەنگاکان دەگرێتەبەر و هۆشداری دەداتە دایەنگاکان.
بەنان وەهاب " بۆ پاراستنی منداڵانی دایەنگاکان ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر و ئەگەر پێویست بکات بۆ ماوەیەکی کاتی دایەنگاکان دادەخرێن"
دوای نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە مەبەستی خۆپارێزی لە پەتای( هەوکردنی پەردەی مێشک ) بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە گشتاندنێک ڕێنمایەکان ئاڕاستەی سەرجەم دایەنگا حکومی و ناحکومیەکان دەکات و هۆشداری دەداتە سەرجەم دایەنگاکان.
بۆ ئەو مەبەستە خاتوو بەنان وەهاب لێپرسراوی بەشی دایەنگاکان ، بە ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند " بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سێمانی ژمارەیەک ڕکار دەگرینەبەر و گرنگترینیان کردنەوەی ژمارەیک سیمنارە بۆ دایەنگاکان و پێدانی ڕێنمای پویستیان پێدەدرێت و ئەو ڕێنمایانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بە نوسراوێک ئاڕاستەی کردوین بە گشتاندنێک سەرجەم دایەنگاحکومی و ناحکومیەکانمان لێ ئاگادار کردۆتەوە و کە پێویستە ڕەچاوی بکەن هەروەها ڕەچاوی پاک و خوێنی و مەرجە تەندروستیەکان بکەن ، لە لەدوای گرتنەبەری ڕێکارە تەندروستی و ئیداریەکان لەئەگەری زیاد بونی پەتاکەدا بڕیاری داخستنی دایەنگاکان دەدەین بە مەبەستی پاراستنی منداڵان و تا ئەوکاتەی گونجاو دەبێت بۆ کارمەندان و منداڵان "
لەوەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا تا ئێستا لە دایەنگاکاندا هیچ حاڵەتێک دەست نیشان کراوە ، لێپرسراوی بەشی دایەنگاکان وتی " نەخێر هیچ حاڵەتێک دەرنەکەوتوەو ئەگەر کارمەندێک یان منداڵێک هەڵگری نەخۆشیەکە بێت پاش لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی حاڵەتەکە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دایەنگاکە دادەخەین و بەردەوام چاودێر دەبین لەڕێگەی لیژنەکانمانەوە تا ڕێگری لە تەشەنە کردنی پەتاکە بکەین و منداڵان بپارێزین"
|