به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خولی ڕاهێنانی كارمه‌ندانی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ به‌ڕێوه دەبات.
پڕۆژەی پاراستنی منداڵ له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی دوو خولی جیاواز بۆ به‌هێزكردنی توانای كارمه‌ندان له بواری (به‌ڕێوه‌بردنی كه‌یس و پاراستنی منداڵ) کردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، 16ـی ئاداری2023، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێزان،ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، کۆتایی بە دوو خولی ڕاهێنان بۆ( 65 )توێژەرو کارمەندی سەر بە رێوەبەرایەتی گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەلایەتی سلیمانی و هەلەبجە رانیەو ستافی پرۆژەی پاراستنی منداڵ له هۆڵی هۆتێل تایتانیك هات.
له کۆتا ڕۆژی خولەکە بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ، ده‌ستخۆشی له‌بەڕێز کامل غەفور، سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ و ڕاهێنەران و کارمەندان و ستافه‌كان‌و تیمه‌كانی پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ كرد كه دڵسۆزانه كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له ڕێكخراوی یونیسێف كرد كه به‌رده‌وام پاڵپشتی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ن، هیوای خواست له ئاینده‌دا پڕۆژه‌كان باشتر‌و زیاتر خزمه‌تی منداڵ بكات و ئەم خولانە به هه‌ل بزانن تا باشتر له كاره‌كانیان شاره‌زابن‌و ئاست‌و كوالێتی كاریان به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
هەردوو ڕاهێنانه‌کە ماوەی 5 ڕۆژی خایاند و به‌شێكه له پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ کە پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ڕێكخراوی یونسێفه‌و ئه‌ركی خزمه‌تكردنی منداڵه له ڕووی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌و له ساڵی ڕابردوودا پڕۆژه‌كه توانیویه‌تی له‌هه‌رسێ شاری سلێمانی‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ سود به زیاتر له 14 هه‌زار منداڵ بگه‌یه‌نێت، له ئێسته‌شدا كاره‌كانی پڕۆژه‌كه فراوانبووه‌و سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیه‌كه‌ی له سنوری پارێزگای سلێمانی‌و زیادبوونی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش پڕۆژه‌كه ده‌ستبه‌كار بووە له خزمه‌ته‌كانی.
ئەوەی جێی باسە خولەکان لەلایەن ڕاهێنەرانی بواری پاراستنی منداڵ (خاتوو بەنان وەهاب )(یوسف محەمەد)(ئەیوب کەریم) وترانەوەو دواتر بڕوانامە بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا.
|