بەڕێوەبەری گشتی بەشداری لە مەڕاسیمی کردنەوەی سەنتەری پزیشکیی زاد دەکات.
ڕۆژی چوارشەممە ،15ـی ئاداری 2023 لە مەڕاسیمێکی شایستەداو به ئامادەبوونی بەڕێزان، م. ئیسماعیل ڕەشید،بەڕێوەبەری شتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەر و ئەنجومەنی کارگێڕی سەنتەری پزیشکی زاد و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی و ڕێکخراوەکان و پزیشکان، ڕێکخراوی زاد کردنەوەی سەنتەری پزیشکیی زادی ڕاگەیاند.
سەرەتا وتەی بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراو: م. ئەکبەر موحەممەد فەرەج پێشکەش کرا، پاشان بەشێوەی پەخشی ڕاستەوخۆ هەردوو یەکەی چاودێریی ورد و شۆردنی گورچیلە بە ئامادەبووان ناسێنرا.
دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە چەن پێشنیارێک بۆ سەنتەری زاد خرایه ڕوو، لە کۆتاییدا لەلایەن: پ. ی. د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح خاوەن بیرۆکەی ڕێکخراوی زاد، باس له بایەخ و گرنگی سەنتەرەکە کرا بۆ نەخۆشانی هەژار، زاد به دروشمی «ژیانەوەی ئادەمیزاد» بەڵێنی بەردەوامی و نوێگەریی زیاتر دووپات کردەوە..
لە مەڕاسیمەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، هیوای خواست هەماهەنگی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و سەنتەرەکەدا هەبێت ،لە پێناو بە هاناوەچوونی نەخۆشانی هەژاردا و پشتیوانی خۆی بۆهەر کارێکی لەو جۆرە دوپات کردەوە.
|