وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ دەڕەخسێنێت و 30 هەلی کار ڕادەگەیەنێت.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هەڵگرانی بڕوانامە جیاوازەکان، بۆ زیاتر خزمەت کردنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،ڕەزامەندی بەڕێزان ئەنجومەنی وەزیران وەرگیرا بۆ دامەزراندنی 30 هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ ( سەنتەری ئۆتیزم لە قەزای بازیان، سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە سلێمانی ، پەیمانگاکانی سەربە چادێری کەمئەندامانی سلێمانی).
پاش دیاری کردنی لیژنەیەکی تایبەت بە پڕۆسەکە بەسەرۆکایەتی بەڕێز ، م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، ئەندامیەتی بەڕێزان، بێستون جەبار، بەرپرسی نوسینگەی وەزیری کار ، ئارام ئەنوەر، بەرپرسی هۆبەی قەرزی بچوک، ژمارەیەک کۆبونەوە ئەنجام درا ، ئەمڕۆ 15ـی ئاداری 2023، میکانزمێکی گونجا و ڕوون بڕیاری لەسەردرا تا شایستەرین دیاری بکرێت بەو جۆرەی لەخوارەوە هاتووە.
① 20 هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریوس . پسپۆڕی (پەروەردەی تایبەت)لەوانەش 15 کەسیان بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە شارۆچکەی بازیان.
② 10 هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریوس ، پسپۆڕیەکان
♦ زمانی ئینگلیزی ــ 5 کەس
♦ بیرکاری ــ 2 کەس
♦ زیندەوەرزانی ــ 2 کەس
♦ کیمیا ــ 1 کەس
⚫ ئارەزومەندی بەڕێز تکایە لە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەوردی زانیاریەکان بخوێننەوە تا بێبەش نەبیت لەو کەسانەی فۆڕم وەردەگریت.
🔴 پێویستە خوازیار تەمەنی لە 40ساڵ زیاتر نەبێت.
🔴 بۆ خاڵی یەکەم، پێویستە ئارەزوومەند دانیشتوی (سەنتەری شاری سلێمانی) یان شارۆچکەکانی ( باینجان ،بازیان ، ئەڵڵای ، گۆپاڵە، تاصلوجە، ڕاپەڕین)بێت.
🔴 ئارەزومەند بۆ خاڵی دووەم تەنها دانیشتوانی ناو سەنتەری شاری سلێمانی دەگرێتەوە.
🔴 پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست فۆڕمەکە پوچەڵ دەکرێتەوە.
🔴 نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.
🔴 ئارەزومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی ( ئەصڵی یان کۆپی کراو) لە ڕۆژی سەردان کردنی بۆ وەرگرتنی فۆڕم ئامادەبکات ( کارتی نیشتیمانی ، کارتی زانیاری ، پشتگیری موختاری گەڕەک ، بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون) .
🔴 تەنها ئەو پسپۆڕییانەی داواکراون و لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە هیچ پسپۆڕییەکی تر وەرناگیرێت.
⚫پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕم بە چەند قۆناغێک دەبێت .
قۆناغی یەکەم / تەنها 300 فۆڕم دابەش دەکرێت ڕاستەوخۆ پاش وەرگرتنی پڕ دەکرێتەوەو بەڵگەنامەکانی لەگەڵ هاوپێچ دەکرێت ، لە ڕۆژی یەکشەممە ، 19ـی 3ـی2023 لە کاتژمێر 8:30 تا 2:30 . لە سەنتەری ڕۆشنایی ــ شەقامی گشتی بەختیاری ـــ بەرامبەر مزگەوتی بەختیاری.
قۆناغی دووەم / ئەو 300 کەسەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ بەشێوەی چاوپێکەوتن و خاڵ بەندی 30 کەسی شایستە دەستنیشان دەکات بۆ دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست.