به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارمه‌ندان و دامهزراوەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خولێكی کۆمپیوتەری بۆ ژمارەیەک لەکارمەندەکانی بەڕێوەبرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه،13ـی ئــاداری2023، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، خاتوو ، خاتوو نوخشە ڕسول ، بەڕێوەبەری کارگێڕی ، خاتوو حەلیمە فەتاح، بەرپرسی پلان و بەدواداچوون، پاش 6 ڕۆژ وانه‌ی تیۆری‌و پراكتیكی، خولی (کۆمپیوتەر) لە بەرنامەکانی (مایکرۆسۆفت ۆرد و ئێکسڵ) بۆ (8) كارمه‌ندی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، كۆتایهاتو بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا.
له مه‌راسیمی كۆتایی خوله‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز خاتوو حەلیمە فەتاح، بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچون، خاتوو شەنگە محەمەد ، ڕاهێنەری خولەکە و بەشداربووان کرد کە سەرکەوتوانە خولەکەیان تێپەڕاند.
ئه‌م ڕاهێنانه به‌شێكه له پلانی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و بەشی پلان و بەدواداچوون ، ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌یه‌تی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌لایه‌تی بۆ خزمه‌تكردنی سەردانی کەران و ڕای کردنی کارەکان بەشێوەیەکی پێشکەوتوو .
|