+وێنە :- دایەنگەی دایکی حکومی، ڤیستیڤاڵی بەهار و جلی نەتەوەیی بەڕێوەدەبات.
ڕۆژی دووشەممە، 12ـی ئــاداری2023، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئاراس ناصر ، نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ،هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی،سۆران سەعید، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان،خاتوو حەلیمە فەتاح، بەرپرسی پلان و بەدواداچون، خاتوو، ڕازاوە میرزا، جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی،خاتوو بەسۆز تۆفیق، بەڕێوەبەری دایەنگەی دایکی حکومی و کارمەندان و منداڵانی دایەنگەکە، ڤیستیڤاڵی بەهار و جلی نەتەوەیی بەڕێوەچوو.
ڤیستیڤاڵەکە بەبۆنەی ڕۆژی جلی نەتەوەی و یادەکانی نەورۆز ڕێکخرابوو تیایدا چەندین چالاکی جۆراو جۆر نمایش کران . بەڕێز نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە بەڕێزان بەڕێوەبەرو کارمەندانی دایەنگەی دایک کرد بۆ چالاکیە کانیان و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
|