بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە منداڵێکی کەمئەندام دەکات و گوێ لەداواو کێشەکانی دەگرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی ئــاداری 2023، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی. بە ئامادەبوونی، مافناس، هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی، پێشوازی لە منداڵێکی کەمئەندام کرد .
پاشگوێ گرتن لە داواو گرفتەکانی دەرکەوت ، ڕامیار دانیشتووی قەزای سەید صادقە و لە پۆلی یەکی سەرەتاییەو بەهۆی کەمئەندامیەکەی توانای هاتوچۆی نیە و لە خوێندن دابڕاوە و پێویستی بە کورسی کارەباییە، داوای کرد کێشەکەی بۆ چارەسەر بکرێت، پاش پەیوەندی کردن بە خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ،لەسەر ئەرکی خۆیان کورسیەکی کارەبایی بۆ دابین کرد و گرفتەکەی چارەسەر کردن.
ئەوەی جێی باسە، بەڕێز خاتوو کویستان محەمەد ، لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ، لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی نوسینگەی بەڕێزیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە لەسەر ئەرکی خۆیان،113 کورسی کارەبایی بۆ ژمارەیەک لە هاوڵاتی وخاوەن پێداویستی تایبەت و خوێندکاری کەمئەندام دابین کردووە ،کە تێچووی هەرکورسیەک 1200دۆلار ە.
|