بە نوێنەرایەتی وەزیری کار ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە بەسەرکردنەوەی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دابین کردنی کورسی جوڵاو و کارەبایی بۆ هاوڵاتیانی کەمئەندام بەردەوامە.
ڕۆژی دووشەمە،12ـی شوبــاتـی2023، بە نوێنەرایەتی خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، هەریەک لە بەڕێزان خاتوو حەلیمە فەتاح ، بەرپری پلان و بەدواداچوون ،خاتوو ڤیان محەمەد ، توێژەری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەتیان بەسەرکردەوەو بەدواداچونیان بۆ کێشەو گرفتەکانیان کۆڵینەوە.
ئەوەی جێگەی باسە کورسیەکی جوڵاوی کەمئەندامی، لەسەر ئەرکی خاتوو کوێستان محەمەد، بۆ یەکێک لەو هاوڵاتیانە دابین کرا کە بەهۆی نەخۆشیەوە قاچەکانی لەدەست داوە.
|