• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی ڕێز لە ڕێکخراوی شاهەنگ دەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی شوباتـی2023، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ لە پارێزگای سلێمانی ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان فەرەیدون عەزیز و بێژان قادر لە یەکەی پاراستنی منداڵ ، پێشوازیان کرد لە خاتوو ئاهەنگ جەواد بەرپرسی ڕێکخراوی شاهەنگ و ڕێزلێنانی پێشکەش کردن لە بەرامبەر هاوکاریەکانی ڕێکخراوی ناوبراو لە دوو ساڵی ڕابردودا بۆ منداڵانی ئاوارە و خانەخوێ لە ڕێگەی یەکەی پاراستنی منداڵانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی.

به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئامانجی‌ ڕێزلێنانەکەی ڕوونكرده‌وه‌ وكارەکانی ڕێکخراوە خێرخوازیەکان بەتایبەت ڕێکخراوی شاهەنگ بە گرنگ وەسف کردوو ، ڕایگەیاند چالاكی‌ و هاوکاریەکانی خزمەتێکی گەورە بە منداڵان دەکات و هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ هەر هەنگاوێکی لەوجۆرە دووپات ده‌كاته‌وه‌ و سوپاسی کردن و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن .

لەبەرامبەردا ڕێکخراوی ناوبراو سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتیان کرد و داوایان کرد هەماهەنگی نێوان هەردولا لەو بوارەدا بەردەوامی هەبێت.


13/02/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.