یەکێک لە خوێندکارانی پڕۆژەی( نازداران مافیان لەسەرمانە ) بەسەرکەوتووی بڕوانامەی بەکالوریوسی بەدەست هێناو ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی شوباتـی2023، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی لە پارێزگای سلێمانی ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، بە ئامادەبوونی بەڕێز ، سۆران سەعید، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان ، پێشوازی لە خاتوو ئامینە فائیق کرد.
بهڕێز بهڕێوهبهری گشتی وێرای پیرۆزبایی لە خاتوو ئامینە لە بەدەست هێنانی بڕوانامەی بەکالۆریوس لە بەشی ژمێریاری لە چوارچێوەی پڕۆژەی (نازدارەکان مافیان لەسەرمانە) داوای کرد بەردەوامی بە خوێندن بدات و پلەی بەرزتر بەدەست بێنێت و بەوهۆیەوە ڕێزلێنانی پێشکەش کرد و پاڵپشتی خۆی بۆ دووپات کردەوە.
لەبەرامبەردا خاتوو ئامینە فائیق ، سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد کە بەدەم منداڵان و لاوانی بێ سەرپەرشتن و ڕێزلێنانەکەی بە هاندانێکی گەورە وەسف کرد.
پڕۆژەی (نازدارەکان مافیان لەسەرمانە) پڕۆژەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیە بەهەماهەنگی ژمارەیەک لە زانکۆ ناحکومیەکانی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت تیایدا ئەو لاوانەی بێ سەرپەرشتن پاش دەرچوون لە ئامادەیەکان بێ بەرامبەر دەخوێنن تا بڕوانامەی بەکالوریوس بەدەست دەهێنن.
|