• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەسەر داوای وەزیری کار پێنج سەد هەزار لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاراندا دابەش کرا.

خاتوو کوێستان محەمەد :- "داوای لێبوردن لە هەموو ئەو خانەوادە و ماڵە کەم دەست و خاوەن پێداویستیە تایبەتانە دەکەین کە بەهۆی سەرمای زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما ئازار بچێژن نەمانتوانیبێ وەک پێویست بەدەمیانەوە بچین و هەوڵەکانمان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامی هەبووە و بەردەوامی دەبێت"

ئەمڕۆ چوارشەممە ، 8ـی شوباتـی 2023 ، لەسەر داوای خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، کۆمپانیای کار نەوتی سپی لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش کرد ، کە بڕی 500هەزار لیتر لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەسەر هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاراندا دابەش کرا.

بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ، بۆ ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لێدوانی داو وتی " لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرمادا ویژدانمان ڕێگەی نەداین ئازاری هەژاران و کەم دەرامەت و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ببینین وهەر زوو داوامان کرد خێرخوازان و چاکەکاران بەدەم هەژارنەوە بچن و بەخۆشحاڵیەوە کۆمپانیای کار بەدەم داواکەمان هاتوو بە سەرپەرشتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی نەوتی سپی بۆ 1000 خانەوادە دابین کرا"

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا کە ئایا دابەش کردنی نەوت بەردەوامی دەبێت؟ بەڕێز وەزیری کار ووتی "ئێمە داوای لێبوردن لە هەموو ئەو خانەوادە و ماڵە کەم دەست و خاوەن پێداویستیە تایبەتانە دەکەین کە بەهۆی سەرمای زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما ئازار بچێژن نەمانتوانیبێ وەک پێویست بەدەمیانەوە بچین و هەوڵەکانمان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامی هەبووە و بەردەوامی دەبێت ،سوپاسی کۆمپانیاکانی کار و قەیوان و بەڕێز کاک مەریوانی حاجی جەمال هەموو ئەو کەس و دەزگا و ڕێکخراوانە دەکەین کە داوامان لێکردن ڕاستەوخۆ بەدەم داواکەمان هاتن و نەوتیان بەسەر هەژاران و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش کرد ، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم توانیویانە ماڵێک گەرم بکەنەوە و بەهیواین کێشەی دابەش کردنی سوتەمەنی بەزووی چارەسەر بکرێت"

08/02/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.