• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هەولێر/ دووەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی مافەکانی منداڵان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی2023 ، بەسەرپەرشتی بەڕێز د.فوئاد صدیق ، سەرۆکی ئەنجومەن و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن و نوێنەرانی باڵای سندوقی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ منداڵ (UNCEF) کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی مافی منداڵ بەڕێوەچوو.

لەکۆبونەوەکەدا وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی کۆبونەوەی یەکەم،ژمارەیەک تەوەری گرنگ گفتوگۆی لەبارەوە کرا کە خۆی لە کارکردن لە ناو کەمپی ئاوارەکان و برەودان بە یەکەی پاراستنی منداڵ لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان بەهەماهەنگی سندوقی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ منداڵ(UNCEF)، هەروەها دانانی میکانزمی کارکردن لەگەڵ نوێنەرانی پارێزگاکان و منداڵانی ئیشکەر دەبینیەوە.

هەریەک لە بەڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و ئاراس ناصر، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، دۆخی منداڵانی ئاوەرەو خانەخوێی و ڕێژەی منداڵانی ئیشکەریان لە پارێزگای سلێمانی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە و داوایان کرد هەرچی زووە چارەسەری پێویست بۆ گرفتەکان بدۆزرێتەوە تا خزمەتی زیاتر بە پارێزگاکە بکرێت.

ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی مافەكانی منداڵ یەكێكە لە باڵادەستترین لایەنی راویژكاری و پلاندانانی بواری كاری منداڵان لەسەر ئاستی كوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و ئەندامیەتی سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگە پەیوەنیدارەكانی بواری منداڵان ، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی و مافەكانی منداڵان و هەماهەنگی سەرجەم لایەنەكان لەم بوارە دامەزراوە.


29/01/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.