توشبوانی ئۆتیزم لە نەخۆشخانە حکومیەکان بێ بەرامبەر چارەسەر وەردەگرن.
دوابەدوای نوسراوی وەزارەتی کارو کارو باری کۆمەڵایەتی ژمارە 220413 لە ڕێکەوتی 17ـی 4ـی2022 کە واژووی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کاری لەسەرەو ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرا پاش پەسەند کردنی ، بە پێی گشتاندنی ژمارە 11010 لە ڕێکەوتی 31ـی 7ـی2022ـی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی، سەربە وەزارەتی تەندروستی، ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە حکومیەکان کراوە لە ڕێکەوتی نوسراوەوە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەکرێت کەخۆی لە پشکنین و چارەسەری توشبوانی ئۆتیزم لە سەرجەم نەخۆشخانەو بنکە تەندوستیە حکومیەکان بێ بەرامبەر دەبینێتەوە.
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پێشتر لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باسی لەوە کردبوو دەیانەوێت ڕەزامەندی وەربگرن بۆ ئەوەی ئەم خزمەت گوزاریە سەرجەم هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بگرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن باری سەرشانی کەمئەندامان سوکتر بکەن و بە مافەکانی خۆیان شاد بکەن و ئەم بڕیارە بیانگرێتەوە و خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیان بکەن.
https://socialsuli.com/News.aspx?id=2679&MapID=1
|