بە نوێنەرایەتی وەزیری کار ،بەڕێوەبەری گشتی سەردانی فەرمانبەرێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەکات کە بەهۆی نەخۆشیەوە توانای هاتووچۆی لەدەست داوە و کورسیەکی کارەبایی بۆ دابین دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەمە ، 26ـی کانوونی دووەمی 2023، بە نوێنەرایەتی خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، لە ناحیەی بازیان سەردانی فەرمانبەری دایەنگەی بازیان ، شێرزاد ئەحمەد ، کرد و لە نزیکەوە لە تەندروستی بەڕێزیانی پرسیەوەو هیوای زوو چاک بوونەوەی بۆ خواستن .
هەروەک پاڵپشتی بەڕێز ، وەزیری کارو خۆی بۆ بەڕێزیان دووپات کردەوەو ، کورسیەکی کارەبایی بۆ دابین کرد.
ئەوەی جێی باسە، بەڕێز خاتوو کویستان محەمەد ، لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ، لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی نوسینگەی بەڕێزیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە لەسەر ئەرکی خۆیان، 110 کورسی کارەبایی بۆ ژمارەیەک لە هاوڵاتی وخاوەن پێداویستی تایبەت و خوێندکاری کەمئەندام دابین کردووە ،کە تێچووی هەرکورسیەک 1200دۆلار بووە.
|