بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی ده‌كات.
ڕۆژی چوارشەممە، 25ـی کانوونی دووەمی2023 ، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی به یاوه‌ری به‌ڕێز، کامل غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، سەردانی ئامادەیی سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان بەڕێوەبەرو مامۆستایان بە گەرمی، به گه‌رمی پێشوازیكران.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه پیرۆزبایی ده‌ستبه‌ركاربوونی به‌ڕێز عەبدوڵڵا شێخ سەعید ، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی بوو له پۆسته‌كه‌ی‌و چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست ، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری نوێی ئامادەیی پیشەسازی سوپاسی کردن و هیوای خواست لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە بن و خزمەتی زیاتر بە بەشێک لەکەرتی پەروەردە بکە.
|