• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزارەتی کار هەنگاو بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان و بەرەو پێشچونی دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان دەنێت.

ئیسماعیل ڕەشید: " پێویستە سەرجەم کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لەکاتی کردنەوەیدا دایەنگەیەکی حکومی ستاندارد وەک هەموو خزمەت گوزاریەکی تر دابین بکات بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان"

ڕۆژی دووشەممە ، 23ـی کانوونی دووەمی2023، بە ئامادەبوونی نوێنەری فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە (سلێمانی،هەولێر،دهۆک،هەڵەبجە، گەرمیان ،سۆران، زاخۆ) ، کۆبونەوەیەکی تایبەت بە گرفتی دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان ، لە دیوانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا سەرجەم ئەو کێشەو گرفتانە باسکران کەپێویستە بەزووی چارەسەری پێویستیان بۆ بدۆزرێتەوە، هەروەک ژمارەیەک ڕاو پێشنیار خرانە بەر باس و گفتووگۆ بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان.

بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەبێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی کە ئامادەی کۆبونەوەکەبوو، جێبەجێ کردنی ڕێنمایەکانی تابیبەت بە کردنەوەی دایەنگە لە کاتی دروست کردنی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون بەگرنگ زانی و بکرێتە مەرج تا هەلی کار بۆ دەرچوانی دانەمەزراو بڕەخسێنرێت ، هەروەها لە قازانجی هاوڵاتی پێوەرێک بۆ دانانی نرخ لەسەر دایەنگە ناحکومیەکانی پێشنیار کرد ، وە دابین کردنی زەوی بۆ دروست کردنی دایەنگەی نوێ بەپێی ژمارەی دانیشتوان لە گەڕەک و ناوچەکان تا ئاسانکاری بۆ هاوڵاتی بکرێت لەنزیکترین شوێنی نیشتەجێ بوونی ، منداڵەکانی لەدایەنگە خزمەت بکرێن.


25/01/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.