لەئێستادا سەرجەم فەرمانگەو ڕێکخراوە حکومی و ناحکومیەکان دەتوانن سود لەم خزمەتگوزاریە وەربگرن .
پاش کۆتایی هێنان بە خولێکی زمانی ئاماژە و ئامادە کردنیان، 20 فێرخواز وەک وەرگێڕی زمانی ئاماژە لەئێستادا ئامادەن لە ناوەندە حکومی و ناحکومی و ڕێکخراوەیەکان وەک ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیانی نابیست و بەڕێکردنی مامەڵەکانیان بێ گرفت لە سەرجەم ناوەند و فەرمانگەکان خۆبەخشانە کار بکەن .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نوسراوی ژمارە( 167 )لە ڕێکەوتی 8ـی1ـی2023 ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنوری دەسەڵاتی خۆی کردووە لە ئێستادا هەموو فەرمانگە حکومی و ناحکومی و ڕێکخراوەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەتوان خۆبەخشانە سودلە تواناکانی ئەو فێرخوازانە وەربگرن کە لە لیستەکەدا ناوو ژمارەیان هاتووە ، بە مەبەستی وەرگێڕان .
|