ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی نوێی به‌ڕێوه‌برد.
بۆ بەرەو پێشچونی زیاتری پڕۆژە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و (UNICEF) و (UNFPA) ڕۆژی پێنجشەممە ،6ـی کانوونی دووەمـی2023، بەسەرپەرشتی بەڕێز ،م ئیسماعیل ڕەشید،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و ئامادەبونی سەرجەم ئەندامانی یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ساڵی2023 بەڕێوەچوو.
لە وته‌یه‌كیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان‌و به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌ران كرد كه هاوكاربوون له پێشكه‌شكردنی ئه‌دایه‌كی باشتر له ساڵی (2022)دا، جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك خۆمان بۆ وه‌رزێكی تری پڕ له چالاكی‌و داهێنان له ساڵی نوێ‌دا ئاماده‌بكه‌ین‌و هه‌وڵ بده‌ین له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سیستم‌و ته‌كنه‌لۆجیاو جێ به‌جێكردنی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانه‌وه ئاستی ئه‌دای پڕۆژەکانی (پاراستنی منداڵان ) ( پاراستنی مافەکانی ژنان و بەهێزکردنیان) پڕۆژەی فه‌رمانگه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بگه‌یه‌نینه ئاستێك باشتر جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی هاووڵاتیان بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دابڕیاردرا بە دروست کردنی لیژنەیەکی باڵا بۆ دیاری کردنی کارمەندی کارامەو شیاو بۆ سەرپەرشتی کردن و گۆڕانکاری پۆسەتەکانی پڕۆژەکان و چاودێری کردنی تا بتوانێت باشترین خزمەت پێشکەش بکات.
ئەوەی جێی باسە پڕۆژەکانی (پاراستنی منداڵان ) ( پاراستنی مافەکانی ژنان و بەهێزکردنیان) بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە پاڵپشتی دارایی (UNICEF) و (UNFPA) سەرپەرشتیان دەکات و تائێستا بەهەزاران منداڵ و بە سەدان ژن و کچی پارێزگای سلێمانی لێی سودمەند بوون.
|